سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئەوروپا ھەڵدەبژێردرێت
چهند كوردێك وهكو پهرلهمانتاری یهكێتی ئهوروپا سوێنی یاسایی دهخۆن
K24 - ستراسبۆرگ:
دوای تێپەڕبوونی مانگێك بەسەر ھەڵبژاردنی یهكێتی ئەوروپا کە بەگەورەترین پرۆسەی ھەڵبژاردن لەجیھاندا دادهنرێت و زیاتر لە 500ملیۆن کەس مافی دەنگدانی ھەبوو، ئەمرۆ سێشهممه، 2ی تهممووزی 2019، پەرلەمانی ئەوروپا یەکەم دانیشتنی خۆی لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەرێوەدەبات.
لەم دانیشتنەدا 751 پەرلەمانتاری نوێ و لە 28 وڵاتی ئەوروپا سوێندی یاسایی دەخۆن، سهرۆكێكی نوێش بۆ پهرلهمانهكه ههڵدهبژێردرێت.
ھاوکات فراکسیۆنی پارتی گەلی ئەوروپی (EPP)، کە لە ناو ئەو ھەشت فراکسیۆنەی ناو پەرلەمانی ئەوروپا زۆرترین دەنگی بەدەستھێنا و بووە براوەی ھەڵبژاردنەکان، مافی ئەوەی ھەیە کاندیدێك دیاریبکات بۆ سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا .
دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا بەدەنگدانی پەرلەمانتاران دەبێت و دەبێت رێژەی زیاتر لە 50% ی دەنگی پەرلەمانتاران بەدەست بێنێت، واتە دەبێت زیاتر لە 375 دەنگ بەدەست بێنێت.
لەبەرئەوەی پارتی گەلی ئەوروپی EPP، لەھەڵبژاردنەکاندا 180 کورسی بەدەستھێنا، بۆیە ئەم فراکسیۆنە ناچار دەبێت ھاوپەیمان لەگەڵ فراکسیۆنی سۆشیال دیموکراتەکان بکات کە 149 کورسیان ھەیە دواتریش لەگەڵ پارتێکی بچووکتر.
رێژەی بەشداری پیاو بەرێژەی 60% و رێژەی بەشداری ژنان بەرێژەی 40%ـه، ھاوکات گەنجترین پەرلەمانتار تەمەنی 21 ساڵە و بەتەمەنترین پەرلەمانتاریش تەمەنی 82 ساڵە.
چەند کوردێكیش لە وڵاتانی ئەڵمانیا و سوید، توانیان ببنە ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا.
لەلایەکی دیكهوه، سێ پەرلەمانتاری ھەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا ناتوانن بەشداری یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەوروپا بکەن، لەبەرئەوەی یەکێکیان لە بەندیخانەدایە و دوو پەرلەمانتارەکەی دیكهیش بەھۆی ئەوەی ئەمڕۆ دادگایی دەکرێن.
بڕیاریشە ئەمرۆ وەکو دەربڕینی نارەزایی، خۆپیشاندانێك ئەنجام بدرێت و پوژدیمۆن سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کەتەلۆنیاش بەشداری لە خۆپیشاندانەکەدا بکات.
.jpg)
.jpg)
.jpg)