زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ناوی كۆلێژی كشتوكاڵ ده‌گۆڕێت
راگری كۆلێژ: به ده‌رچووانی كۆلێژی كشتوكاڵ ده‌گوترا ده‌بن به جووتیار

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی كۆلێژی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، به فه‌رمانێكی زانكۆیی، كه رۆژی 30ی حوزه‌یرانی 2019 ده‌رچووه، ناوی كۆلێژی كشتوكاڵی گۆڕیوه و كراوه‌ته "كۆلێژی زانسته ئه‌ندازیارییه كشتوكاڵییه‌كان".
دكتۆر كاوه عه‌بدولكه‌ریم، راگری كۆلێژی كشتوكاڵ، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ساڵانێكی زۆره هه‌وڵی گۆڕینی ناوی كۆلێژه‌كه ده‌ده‌ن، چونكه ناوونیشانی فه‌رمانبه‌ران كه ده‌رچووی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵن، ده‌بێته یاریده‌ده‌ری ئه‌ندازیار یان ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی.
روونیشی كرده‌وه، نزیك به‌ر له چوار ساڵ له كۆنفرانسێكدا، هه‌ر چوار كۆلێژه‌كانی كشتوكاڵی هه‌رێم به‌یه‌كه‌وه دانیشتوون و به فه‌رمی داوایانكردووه ناوه‌كه بگۆڕێت و هه‌فته‌ی رابردووش، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گۆڕینی ناوه‌كه ده‌ربڕیوه.
دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه، قوتابییانی كۆلێژنه‌كه بۆ دامه‌زراندن ئاماده ناكه‌ن، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه له كێڵگه‌كان سه‌رپه‌رشتی پلان و چۆنیه‌تی زیادكردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان بكه‌ن و مه‌یدانی كاربكه‌ن.
ئ. م
