كلیچدار ئۆغڵۆ داوای ئازادكردنی ده‌میرتاش ده‌كات
جه‌هه‌په پشتیوانی بۆ ده‌میرتاش ده‌ربڕی

K24 – هه‌ولێر:
كه‌مال كلیچدار ئۆغڵو سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسهركی پێشووی هه‌ده‌په و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی دیكه‌ی ئه‌و حزبه‌ی له حكوومه‌تی توركیا كرد.
كلیچدار ئۆغڵو له وته‌یه‌كدا كه له هۆڵی په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌شی ئه‌ندامانی كوتله‌ی جه‌هه‌په‌ی كرد، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌و كه‌سه بێتاوانانه ئازاد نه‌كات، ئه‌وا جه‌هه‌په له په‌رله‌مان ده‌نگ به یاسای چاكسازی دادوه‌ری له دژی ئاكپارتی ده‌دات.
ده‌میرتاش له 4ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2016 له‌گه‌ڵ 10 په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی هه‌ده‌په له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه ده‌ستگیركراو و دواتر رووبه‌ڕووی دادگا كرایه‌وه و سزای 142 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ