تەرمی هاووڵاتیەك لە قەڵادزێ لەناو بیری ئاو دۆزرایەوە

پشكنین بۆ تەرمەكە دەكرێت

K24 - راپەڕین

شەوی رابردوو لە قەڵادزێ تەرمی ھاووڵاتیەك لەناو بیری ئاو دا دۆزرایەوە. بە وتەی باوكی لە 24ی مانگی رابردووەوە نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو تەرمی هاووڵاتیەک بەناوی ( ژ . ب . ٲ ) لە ڕەگەزی نێر لەدایکبووی ساڵی 1993 دانیشووی قەڵادزێ گەڕەکی راپەڕین گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی کە لەناو بیرێکی ئاودا لە گەڕەکی (کانی زێن) دۆزراوەتەوە".

ئاماژە بەوەشكراوە: "بەوتەی باوکی لە 24ی مانگی رابردوو لە ماڵەوە چووەتە دەرەوەو نەگەڕاوەتەوە و باری دەرونیشی ناجێگیر بووە، بە مەبەستی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەشی بەڕێکراوە بۆ سلێمانی، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".

ھ.م