له رێگه‌ی هێلی ئاسنین سووریا به ئێران ده‌به‌سترێته‌وه
ئێران ورده‌كاری پرۆژه‌كه‌ی به عێراق و سووریا داوه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌عید ره‌سوولی، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای هێلی ئاسنینی ئێرانی رایگه‌یاند، به‌نده‌ری ئیمام خومه‌ینی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌نداو، به رێگه‌ی ئاسنینه‌وه به به‌نده‌ری لازقهی باكووری رۆژئاوای سووریا له‌سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، ده‌به‌سترێته‌وه و هێلهكهش به‌ناو خاكی عێراقدا ده‌ڕوات.
ره‌سوولی له تاران له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی هێلی ئاسنینی عێراق و سووریا كۆبووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، شاری شه‌له‌مچه‌ی ئێران به پارێزگای به‌سره‌ی باشووری عێراق ده‌به‌سترێته‌وه، كه درێژی هێله‌كه 32 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و سێ مانگی دیكه ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، پرۆژه‌كه به پلان و بودجه‌ی ئێرانی ده‌بێت و وه‌ك باسی ده‌كات، گرنگی پرۆژه‌كه له‌وه‌دایه، كه به‌سره به شه‌له‌مچه ده‌به‌سترێته‌وه و به‌نده‌ری ئیمام خومه‌ینیش به به‌نده‌ری لازقیه، به‌مه‌ش سێ به‌نده‌ر به یه‌كه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه.
نه‌جیب فارس، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای هێلی ئاسنینی سووریا، پرۆژه‌كه‌ی به گرنگ وه‌سفكردووه و رایگه‌یاندووه، په‌له له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه بكرێت.
راشیگه‌یاندووه، دیمه‌شق جه‌خت له گرنگی گواستنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كاته‌وه و به یه‌ك به‌ستنه‌وه‌ی ئێران و عێراق و سووریاش، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان ئه‌و سێ وڵاته ده‌بێت.
جه‌واد كازم، به‌ڕێوه‌به‌ری هێلی ئاسنینی عیراقیش رایگه‌یاندووه، پرۆژه‌كه سنووری و گرنگه بۆ عێراق و داوای له لایه‌نی ئێرانی كرد، به‌ر له‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جێبه‌جێكار واژۆ بكه‌ن، پرس و راوێژ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن.
جه‌واد كازم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێشتر عێراق گرێبه‌ستی جێبهجكێردنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئێرانییه‌كان واژۆكردووه، به‌ڵام له كاتی جێبه‌جێكردندا دواكه‌وتوون له بهڵێندهرایهتییهكه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت پرۆژه‌كان به باشترین شێوه ئه‌نجام بدرێن.
لای خۆیه‌وه خه‌یروڵڵا خادیمی، وه‌زیری رێگه‌وبانی ئێرانی به جه‌واد كازمی راگه‌یاندووه، پێویسته عێراق به خێرایی ئه‌و زه‌وییانه‌ی ئاماده بكات كه هێلی ئاسنینی پێدا ده‌ڕوات.
سه‌رچاوه: بغداد الیوم
ئ. م