داوای گواستنەوەی ناوچه‌ی پیشه‌سازی باشووری هه‌ولێر ده‌كرێت
"مرۆڤ ھەركاتێك سەردانی ئێرە بكات بە كاتژمێرێك ناتوانی بچیتە دەرەوە"
K24 - ھەولێر
شۆفێر و كه‌سبكارانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی باشوور له هه‌ولێر، له قه‌ره‌باڵخی و نه‌بوونی سیستمێكی گونجا و نیگه‌رانن و داوا ده‌كه‌ن رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌و شوێنه بدۆزرێته‌وه یان بۆ شوێنێكی گونجاو بگوازرێتەوە.
قایمقامی هه‌ولێریش ئاشكرای ده‌كات، له ماسته‌رپلانی شاری هه‌ولێر هه‌یه هه‌ردوو ناوچه‌ی پیشه‌سازی باكوور و باشوور بۆ شوێنێكی گونجاو بگوزارێنه‌وه، به‌ڵام كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره دیار نییه.
شوفێرێك كە بە مەبەستی چاككردنەوەی ئۆتۆمبێلەكەی سەردانی ناوچەی پیشەسازی باشووری ھەولێری كردووە بە كوردستان24ی گوت: "ئێرە كەڵكی ئەوەی نەماوە، چەندەی زوو تێكی بدەن و بیگوازنەوە شوێنێكی گونجاو باشترە".
ھەروەھا شوفێرێكی دیكە دەڵێ: "پێویستە پۆلیسی ھاتووچۆ رۆژانە لەناوچەی پێشەسازی ھەبێت، چونكە بەشێك لە كاسبكاران كەلوپەلیان ھێناوەتە سەر شەقامەكانم بەمەش جەنجاڵییەكی زۆر دروست دەبێت".
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "لە ماستەرپلانی شاری ھەولێر شوێنێك لەسەر رێگەی مەخموور بەناوی ناوچەی پیشەسازی دیاركراوە، بەڵام تائێستا كاتی دروستكردنی ناوچەكە و گواستنەوەی كاسنكاران دیارنەكراوە، لەبەر ئەوەی كاتی زۆری دەوێت".
ھ.م