ئیمام ئۆغڵۆ داوای ئازادكردنی ده‌میرتاش ده‌كات
تێناگه‌م بۆچی ده‌میرتاش له زیندانه و هه‌وڵ ده‌ده‌م سه‌ردانی بكه‌م
K24 – ئه‌سته‌نبوڵ:
ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ له‌كاتی سه‌ردانیكردنی هه‌ده‌په رایده‌گه‌یاند، ده‌بێت به زووترین كات سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازاد بكرێت.
ئیمام ئۆغڵو له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، كه په‌یامنێری كوردستان24 ئاماده‌ی بوو، گوتیشی: تێناگه‌م بۆچی ده‌میرتاش له زیندانه و هه‌وڵ ده‌ده‌م سه‌ردانی بكه‌م له زیندانه‌كه‌یدا.
ئه‌م قسانه‌ی ئیمام ئۆغڵۆ دوای ئه‌وه دێن، كه دوێنێ كه‌مال كلیچدار ئۆغڵو سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسهركی پێشووی هه‌ده‌په و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی دیكه‌ی ئه‌و حزبه‌ی له حكوومه‌تی توركیا كرد.
كلیچدار ئۆغڵو له وته‌یه‌كدا كه له هۆڵی په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌شی ئه‌ندامانی كوتله‌ی جه‌هه‌په‌ی كرد، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌و كه‌سه بێتاوانانه ئازاد نه‌كات، ئه‌وا جه‌هه‌په له په‌رله‌مان ده‌نگ به یاسای چاكسازی دادوه‌ری له دژی ئاكپارتی ده‌دات.
ده‌میرتاش له 4ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2016 له‌گه‌ڵ 10 په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی هه‌ده‌په له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه ده‌ستگیركراو و دواتر رووبه‌ڕووی دادگا كرایه‌وه و سزای 142 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.