شوێنه‌واری بابلییه‌كان خرایه ليستى شوێنه كه‌له‌پوورییه‌كانی جیهان
زیاتر له 30 ساڵه عێراق هه‌وڵی بۆ ده‌دات

K24 - هه‌ولێر:
لێژنه‌ی كه‌له‌پووری نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، شوێنه‌واری مێژوویی بابلییه‌كانی خسته لیستی كه‌له‌پوور و شوێنه‌واره جیهانییه‌كان.
شوێنه‌واری بابلییه‌كان، مێژووی شارستانی وڵاتی بابلییه‌كان بووه له ناوچه‌كه، كه پێیده‌گوترێت "بلاد مابین النهرین".
شاندی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌كه ئاماده‌بوون، كه له باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان به‌ڕێوه‌چوو، به میدیا عێراقییه‌كانییان راگه‌یاندووه، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی كه‌له‌پوور به كۆی ده‌نگ، شوێنه‌واره‌كه‌یان خستووه‌ته لیستی كه‌له‌پووری جیهانی.
هاوكات به‌رپرسانی رێكخراوی یونیسكۆ، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقییان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه پێویسته تاوه‌كو ساڵی دوو هه‌زارو بیست، سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی ئه‌م نازناوه بۆ شاری بابل به‌دی بهێنن.
پێشتر رێكخراوی یونیسكۆ، شاری بابلی خستبووه، نێو لیستی كلتووری جیهانی، به‌ڵام له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، ناوه‌كه‌ی سڕییه‌وه، ئه‌مه‌ش به هۆی گۆرینی به شێك له سیماكانی شاره‌كه.
ئه‌و شوێنه‌واره كه‌له‌پووری و مێژووییه‌ی عێراق، رووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی 10 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه ده‌بێت و به دووری 100 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری به‌غدای پایته‌خت.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كانیش، له ساڵی 1983ـه‌وه عێراق پێنجه‌م جاره هه‌وڵده‌دات ئه‌و شوێنه مێژووییه بخاته لیسته‌كه و ئه‌مڕۆش ئه‌و شوێنه كه‌له‌پوورییه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 5ی ته‌ممووزی 2019، خرایه لیستی شوێنه‌واره كه‌له‌پوورییه‌كانی جیهان.
ئ. م