ھەنگاوەكانی كردنەوەی دەروازەیەكی دیكە لەنێوان ھەرێمی كوردستان و توركیا دەستیپێكردووە
زێتێ ده‌روازه‌یه‌كی بازرگانی و گه‌شتیاری ده‌بێت
K24 - مێرگەسۆر
ده‌روازه‌ی سنووری زێتێ له ده‌ڤه‌ری مێرگه‌سۆر كاره‌كانی ته‌واو كردنی رێگاكه‌ی گه‌یشتووەته كۆتایی و هه‌نگاوه‌كانی دانانی كۆمه‌ڵگەی كارگێڕی و گومرگی بۆ ده‌سپێكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گه‌شتیاری له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا نزیك بووەته‌وه.
زێت ئەو گوندە 450 خێزانیەی لە سەدەی رابردوەوە پڕ جوڵە و ژیان بووە، ئێستا تەنیا لە دیوارە رووخاوەکانیەوە دەزانی کە نشینگەیەکی مرۆڤ بووە، ئێستاش دەبێتە ناونیشانی دەروازەیەکی نیودوەڵەتی نێوان هەولێر و هەکاری باکووری کوردستان، ئومێدی ئاوەدانبوونەوە و ناوداربوونی هاتووەتەپێش، بۆیە بەخێرایی کاری بڕین و کردنەوە دەکەن.
رێگاكە 13 کیلۆمەترە و تاڕادەیەك سەخت، کە تەنیا 2 کیلۆمەتری ماوە بگات بە ئامانج و ھەنگاوی دیكەی دەروازەكەش كردنەوەی كۆمه‌ڵگەی كارگێڕی و گومرگی دەبێت.
ده‌روازه‌ی سنوری زێتێ یه‌كه‌مین ده‌روازه‌ی سنووری فه‌رمی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا ده‌بێت له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر، به‌ته‌واو بوونی سودێكی زۆری ئابووری بۆ ناوچه‌كه ده‌بێت و به‌راورد به ئیبراهیم خه‌لیل نزیكه‌ی 45 كیلۆمه‌تر هه‌ولێری پایته‌خت سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه له توركیا نزیكتر ده‌كاته‌وه.
ده‌روازه‌ی سنووری زێتێ ده‌روازه‌یه‌كی بازرگانی و گه‌شتیاری ده‌بێت، بە دووری 165كم ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێری پایته‌خت له سنووری قه‌زای مێرگه‌سۆر، به ته‌واوبوونیشی وێڕای ئاوه‌دانبوونه‌وه‌ی گونده چۆڵ بووه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه له بواری ئابووریشدا دهبوژێنهوهو سودێكی زۆریشی بۆ باشووری كوردستان ده‌بێت.
ھ.م