به‌هۆی "په‌یوه‌ندیی به CIA" لێكۆڵینه‌وه له فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای عێراق ده‌كرێت
كارمه‌نده‌كه‌ی سی ئای ئه‌ی داوای "نوێترین زانیاریی له‌باره‌ی پێگه‌ی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق" ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاند، نه‌جاح شه‌مه‌ری وه‌زیری به‌رگریی فه‌رمانی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ركردووه تا له‌و تۆماره ده‌نگییه بكۆڵێته‌وه كه ده‌گوترێت ده‌نگی مه‌حموود فه‌لاحی، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی ئه‌نباره و "زانیاریی به ده‌زگای سی ئای ئه‌ی ئه‌مه‌ریكی ده‌دات".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، وه‌زیر ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ ئه‌وه پێكهێناوه تا لێكۆڵینه‌وه له راستی و درووستی ئه‌و تۆماره ده‌نگییه بكه‌ن كه له یه‌یكێك له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئه‌و كه‌ناڵه ده‌نگی مه‌حموود فه‌لاحی، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی ئه‌نباره.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "ئه‌و رێوشوێنانه‌ی وه‌زیر گرتوویه‌تییه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌یه لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌تانه بكرێت كه له میدیاكانه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه، تاكو به‌و رێگایه راستییه‌كان روون بكرێنه‌وه و بۆ رای گشتی بخرێنه روو و پارێزگاریی له ئاسایشی وڵاته‌كه‌ش بكرێت".
رۆژی هه‌ینی 6/7/2019 میدیاكانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی تۆمارێكی ده‌نگییان بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه "په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوان لیوا روكن، مه‌حموود فه‌لاحی و كارمه‌ندێكی هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا CIA یه كه به ره‌چه‌ڵه‌ك عێراقییه".
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، كارمه‌نده‌كه‌ی سی ئای ئه‌ی، داوا له فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی ئه‌نبار ده‌كات، نوێترین زانیاریی له‌باره‌ی پێگه‌كانی سوپای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی پێبدات.
به‌تایبه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر زانینی پێگه‌كانی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵلای عێراق ده‌كاته‌وه له سنووری قائیم به‌تایبه‌تی و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نبار به‌گشتی، وه‌ك ئه‌وه‌ی (تۆڕی راگه‌یاندنی المقاوم) سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی بڵاویكردووه‌ته‌وه.