نێچیرڤان بارزانی به‌مشێوه‌یه سوپاسی ستافی كابینه‌ی هه‌شته‌م ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی: ھەموو پشتگیریەک لە سەرۆک وەزیرانی داھاتوو و کابینەکەی دەکەم

K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت سوپاسی ستافی كابینه‌ی هه‌شته‌م له وه‌زیران و سه‌رۆكی ده‌سته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی هه‌رێمی كوردستان، سێ وێنه‌ی له ئیسنتاگرامی فه‌رمی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: " سوپاسی ئەندامانی کابینەی ھەشتەم و گشت کارمەندانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەم کە لە دۆخێکی زۆر سەختدا خزمەتیان کرد".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ھەموو پشتگیریەک لە سەرۆک وەزیرانی داھاتوو و کابینەکەی دەکەم. خودا کوردستان بپارێزێت".
نێچیرڤان بارزانی، له وتارێكدا رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانی په‌یوه‌ندییه‌كی باشتری نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌چنه قۆناخێكی نوێ.
دووپاتیشیده‌كاته‌وه، كه هه‌ولێر ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م كێشه‌كانی له رێگای ده‌ستووری عێراق له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات.
له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو، كه ده‌كاته سه‌رده‌می كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جگه له شه‌ڕی داعش، قه‌یرانی دارایی و هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ر، رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌وه.


ئ. م