ئاگری شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا ده‌سووتێنێت
هاووڵاتیان ده‌كرێنه ئامانج و ترس و نیگه‌رانی له‌ناو گوندنشینان بڵاوبووه‌ته‌وه
K24- دهۆك:
بەھۆی شەڕی پەكەكە و توركیا، پاوانی گوندەكانی بێدۆھـ, مایێ و ئۆرە لە دەڤەری بەرواری باڵا سووتان، ھاووڵاتییان داوا دەكەن پەكەكە و توركیا چیدیكە شەڕ نەگوازنەوە خاكی باشووری كوردستان و زیان بە رەز و باخ و ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان نەگەیەنن.
له‌مباره‌شه‌وه زوهه‌یر مایی، كه هه‌نگه‌وانێكی ناوچه‌كه‌یه و له كاتی سه‌رقاڵبوونی له ناو پوره هه‌نگه‌كان، شوێنه‌كه‌ی به 7 گوللـه تۆپ ده‌كرێته ئامانج و جگه له زیانێكی زۆری مادی كه به هه‌نگه‌كانی گه‌یشت، ژیانی خۆشی ده‌كه‌وێته مه‌ترسی.
وه‌ك ئه‌و هه‌نگه‌وانه ده‌ڵێت: یه‌كێك له گوللـه تۆپه‌كان به‌ناو پوره هه‌نگه‌كانم كه‌وت و ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر خۆشم له‌ژێر گاشه‌به‌ردێك حه‌شاردا و دواجار زۆر به ئه‌سته‌م توانیم خۆم رزگار بكه‌م.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، تا ئێستا 16 گوللـه تۆپ ئاراسته‌ی شوێنی پوره هه‌نگه‌كانی كراون، له‌وانه‌ش حه‌وتیان ته‌نیا له جاری كۆتاییدا بووه.
له‌كاتێكیشدا بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه، پاساوی داوه‌ته ده‌ست توركیا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆردومانی ئه‌و ناوچانه بكات، عه‌بدولڕه‌حمان ته‌یفوریش كه هاووڵاتیێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌یه ئاشكرایده‌كات، رۆژانه ناوچه‌كانیان بۆردومان ده‌كرێن و ئێستاش كه سه‌نته‌ری گوند و ئاواییه‌كانیش ده‌كه‌ونه به‌ر ئه‌و بۆردومانانه، ترس و نیگه‌رانی له‌ناو خه‌ڵكی زۆربه‌ی گونده‌كانی ناوچه‌كه درووست بووه.
هاووڵاتیان داواش له په‌كه‌كه و توركیا ده‌كه‌ن، شه‌ڕی خۆیان له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان ببه‌نه ده‌ره‌وه.
بۆردومانی توركیا بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، جه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو گوندنشینان، پووش و پاوانێكی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ش رۆژانه به‌هۆی ئاگری شه‌ڕ گڕده‌گرێت و ده‌سووتێت.
H.B