پەرلەمانی عێراق داوای دەرکردنی پەکەکە لە شنگال دەکات
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نووسراوێكی ئاراسته‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان كردووه
K24- هه‌ولێر:
به گوێره‌ی نوسراوێكی فه‌رمی, كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، په‌رله‌مانی عێراق داوا له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌كات, چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری قه‌زای شنگال ده‌ربكرێن و ئارامی و شه‌رعییه‌ت بۆ خه‌ڵك و ئیداره‌ی ناوچه‌كه بگه‌ڕێندرێته‌وه.
ناسر هه‌ركی، په‌رله‌مانتاری كورد و هاوكات ئه‌ندامی لێژه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌و هه‌واڵه پشتڕاست ده‌كاته‌وه، كه ئه‌میدنداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له نوسراوێكدا كه ئاراسته‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقی كردووه، داوایكردووه، چه‌كدارانی په‌كه‌كه له شه‌نگال ده‌ربكرێن و دۆخی قه‌زاكه ئاسایی بكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24ـیش، له‌به‌شێكی دیكه‌ی نوسراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا بۆ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق هاتووه، "ده‌بێت شه‌رعییه‌ت بۆ دام و ده‌زگاكانی شه‌نگال بگه‌رێته‌وه و به دابینكردنی ئاساییش و ئارامی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه".
له‌مباره‌شه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شه‌نگالیش نوسراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌داخوازی خۆیان و ته‌واوی خه‌ڵكی شه‌نگال ده‌زانێت و ده‌ڵێت: بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و ئاواره‌كان پێویسته په‌كه‌كه شه‌نگال جێبهێڵێت، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه له سنووری قه‌زاكه‌یان، ئاواره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان".
وێرای وه‌ده‌رنانی تیرۆرستانی داعش له سنووری قه‌زای شه‌نگال له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه، به‌ڵام هێشتا خه‌ڵك و ئاواره‌كانی ناوچه‌كه ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان. هۆكاره‌كه‌شی بۆ بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و ئه‌و بارودۆخه ناسه‌قامگیره ده‌گه‌ڕێننه‌وه, كه په‌كه‌كه له ناوچه‌كه‌دا خوڵقاندوویه‌تی. هه‌ربۆیه‌ش په‌رله‌مانی عێراق داوا له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌كات, په‌كه‌كه له‌شنگال بكه‌نه ده‌ره‌وه.
H.B