رۆشنبیرانی كورد داوایه‌ك ئاراسته‌ی حه‌سه‌ن رووحانی ده‌كه‌ن
نامەیەكیان ئاراستەی حەسەن رووحانی كرد
K24 – هه‌ولێر:
ژمارەیەك نووسەر و لێكۆڵەری بەشداربوو لە كۆنگرەی ناودارانی كورد داوایان لە سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، زمانی كوردی بە فەرمی بخاتە ناو سیستەمی پەروەردەی ئێران.
ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەك لەو نووسەرو توێژەرانەی لە كۆنگرەی ناودارانی كورد لە سنە رێزیان لێ‌گیرا، نامەیەكیان ئاراستەی حەسەن رووحانی كرد و تێیدا داوایان كردووه، له قوتابخانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ره‌سمی زمانی كوردیی بخوێندرێت.
نامه‌كه له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له كه‌لیموڵڵا ته‌وه‌حدی، مه‌زهه‌ری خالقی، ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی، شارام نازری، كەیھان كەلھورو كوردستان موكریانی واژوو كراوه.
پێشتریش له كۆنگره‌ی ناودارانی كورد، كه هه‌فته‌ی رابردوو له شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو، داوا كرا زمانی كوردی بخرێته پرۆگرامی خوێندنه‌وه و له قوتابخانه‌كاندا له پاڵ زمانی ره‌سمی ئێران، كه فارسییه بخوێندرێت.