كێشه‌ی نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی به‌ریتانیا و ئێران په‌ره‌ده‌سێنێ
سوپای پاسدران ره‌تیده‌كاته‌وه رێگه‌یان له نه‌وتهه‌ڵگری به‌ریتانی گرتبێت

K24 - هه‌ولێر:
سوپای پاسدارانی ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه به‌له‌مه‌كانیان له ئاوه‌كانی كه‌نداو له نه‌وتهه‌ڵگرێكی به‌ریتانی نزیك بووبنه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ناوچه‌ی پێنجه‌می هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "ئه‌گه‌ر بڕیار هه‌بێت نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی ناو ئاوه‌كانی كه‌نداو رابوه‌ستێنرێن، سوپای پاسداران توانای هه‌یه له چوارچێوه‌ی جوگرافیای خۆیدا ئه‌و ئه‌ركه جێبه‌جێ بكات و به توندی و خێرایی بگاته سه‌ریان و بیانوه‌ستێنێ".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: "ئه‌گه‌ر فه‌رمانی راگرتنی نه‌وتهه‌ڵگره‌كانمان پێ بدرێت، به‌خێرایی و بێ دوو دڵی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره بیانییه‌كان راده‌گرین".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه، هێزه ده‌ریاییه‌كانی سوپای پاسداران له گه‌شتێكی ئاسایی‌دا له‌ناو ئاوه‌كانی كه‌نداو سووڕاونه‌ته‌وه و ئه‌و ئه‌ركه‌یان به‌جێهێناوه كه پێیانسپێردراوه و به ئاگایی و هێز و وردبینییه‌وه ئه‌ركه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و هیچ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌شتییه‌كی بیانی نه‌بووه و له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردووش هیچ كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری به‌ریتانی رووینه‌داوه".
به‌یاننامه‌كه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له وه‌ڵامی چه‌ند به‌رپرسێكی پێنتاگۆن بووه كه رایانگه‌یاندبوو: "رۆژی چوارشه‌ممه 10/7/2019 پێنج به‌له‌می هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێرانی له نه‌وتهه‌ڵگرێكی به‌ریتانی نزیك بوونه‌ته‌وه له ئاوه‌كانی كه‌نداودا، به‌ڵام كاتێك هۆشدارییان پێدراوه له‌لایه‌ن پارێزه‌رانی كه‌شتییه‌كه‌وه كشاونه‌ته‌وه دواوه".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییانه كه ناوی خۆیان بۆ میدیاكان ئاشكرا نه‌كردووه گوتوویانه: "رووداوه‌كه ئه‌و كاته روویداوه كه نه‌وتهه‌ڵگری (بریتش هێرتچ) به ده‌روازه‌ی باكووری گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕیوه".
یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی: "تیمه‌كانی مۆنترۆزی سه‌ر به هێزی ده‌ریاوانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا كه له‌و كاته‌دا له‌و ناوچه‌یه بوون، رووی تۆپه‌كانیان كردووه‌ته به‌له‌مه ئێرانییه‌كان و له رێگه‌ی ئامێری بێته‌ل (لاسلكی) هۆشدارییان پێداون بڵاوه بكه‌ن و ناوچه‌كه جێبهێڵن".
ئه‌و رووداوه له كاتێكدایه پێشتر فەرماندەیەکی سوپای پاسداران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی لە وڵاتی بەریتانیا لە بەرامبەر دەستبەسەر کردنی کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی كردبوو.
چونكه رۆژی پێنجەشەممەی رابردوو 04/07/2019، هێزی دەریاوانی بەریتانیا لە نزیک هەرێمی گیبرالتاری سەر بە وڵاتی بەریتانیا دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرت کە ئاڵای وڵاتی پانەمای لەسەر دەشەکایەوە و هەڵگری نەوتی ئێرانی بوو.
کەشتییەکە نەوتەکەی دەبرد بۆ وڵاتی سووریا، ئەو کارەش لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە بەهۆی جەنگی ناوخۆی سووریاوە ئابڵووقەی خراوەتە سەر.
موحسین رەزای، فەرماندە لە سوپای پاسداران، لە تویتێکدا نووسیبووی: "ئەگەر بەریتانیا کەشتییەکە ئازاد نەکات، بەرپرسانی پەیوەندیداری ئێران وەڵامیان دەبێت و کەشتییەکی نەوتهەڵگری بەریتانیا دەستبەسەر دەکەن".
بەریتانیا بڕیارداوە بۆ ماوەی 14 رۆژ ئەو کەشتییە لای هێزە ئەمنییەکانی رابگرێت تاکو لێکۆڵینەوەی لەسەر بکات و دڵنیا بێت لەوەی یاساکانی یەکێتی ئەوروپای نەشکاندووە.
لای خۆیەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا كه بە باڵیۆزی بەریتانیا لە ئێران راگەیێندراوە کە ئەو کارەی بەریتانیا "مایەی قبووڵ" نییە و داواکراوە کەشتییەکە بە زووترین کات ئازاد بکرێت چونکە لەسەر داوای ئەمەریکا کەشتییەکە دەستی بەسەردا گیراوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی، کەشتییەکە 330 مەتر درێژە و ئاڵای وڵاتی پانەمای لەسەر بووە، هێزە دەریاوانییەکەی بەریتانیاش گومانیان هەیە ئەو کەشتییە نیازی هەبووە، نەوتەکە بۆ سووریا ببات.
بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی کەشتییەکە، کەشتییەکە لە عێراق نەوتی تێکراوە، بەڵام هێڵەکانی چاودێری Tracking data ئاشکرایان کردووە، ئەو کەشتییە لە ئێران لە نەوت بارکراوە.
بەهۆی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران، کڕینی نەوتی ئێران لە بازاڕەکانی جیهاندا قەدەخەکراوە و ئەمەش وای لە کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە، رێگای دیکە بۆ فرۆشتنی نەوتەکەی بگرێتە بەر.