كونسۆڵی توركیا له هه‌ولێر پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی ده‌كات
هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت
K24- هه‌ولێر:
هاکان کەرەچای کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر پیرۆزبایی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی کرد و هیوای خواست، کاری پێکەوەیی زیاتر ئەنجامبدەن و هێندەی دیکە پەیوەندییەکانیان بەهێزتر بێت.
کەرەچای گوتیشی: ئومێدەوارین مەسرور بارزانی و وەزیرەکانى كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە کارەکانیان سەرکەوتوو بن.
قسەکانی کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان لە میانەی یادکردنەوەی کودەتا شکستخواردووەکەی سێ ساڵ لەمەوبه‌ری تورکیا بوو لە هەولێر، لەم بارەیەوە گوتی: ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستییەی کە هەوڵیدا کودەتا لە تورکیا ئەنجامبدات، ئێستا لە عێراق و ١٦٤ وڵاتی دیکە چالاکە و رەنگە لە هەر ساتێکدا بێت، زیانی گەورە بەر ئەو وڵاتانە بگەیەنێ.
H.B