به ئامار.. توندوتیژی خێزانی له هه‌ولێر كه‌میكرده‌وه
زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان كه‌میانكردووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی، له پارێزگای هه‌ولێر، ئاماری شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2019ی بڵاوكرده‌وه و به به‌راوردیش به شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، ئاماره‌كان به گشتی كه‌میانكردووه.
گوته‌بێژی پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی، رایگه‌یاند، ئاماره‌كان به گوێره‌ی چه‌ند پێشێلكارییه‌ك پۆلێنكراون، كه خۆسووتاندن، كوشتن، خۆكوشتن، ده‌ستدرێژی سێكسی و سكاڵا تۆماركردن ده‌گرێته‌وه.
ئاماره‌كانیش به‌مجۆره‌یه:
خۆسووتاندن
شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، 24 حاڵه‌تی خۆسووتاندن تۆماركراوه، له‌كاتێكدا شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، ته‌نها 20 حاڵه‌ت تۆماركراوه، كه 4 حاڵه‌ت كه‌میكردووه.
كوشتن
له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2018، 8 حاڵه‌ت تۆماركراوه، به‌ڵام له شه‌ش مانگی 2019، 2 حاڵه‌ت كه‌میكردووه و بووه‌ته 6 حاڵه‌ت.
خۆكوشتن
12 حاڵه‌تی خۆكوشتن له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2018 تۆماركراون، به‌ڵام له شه‌ش مانگی یهمهكی ئه‌مساڵ، 2 حاڵه‌ت كه‌میكردووه و و ته‌نها 10 حاڵه‌ت تۆماركراوه.
ده‌ستدرێژی سێكسی
شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2018، 23 حاڵه‌ت تۆماركراوه، له هه‌مان ماوه‌ی ئه‌مساڵیش، 9 حاڵه‌ت كه‌میكردووه و ته‌نها 14 حاڵه‌ت تۆماركراوه.
سكاڵا
ژماره‌ی تۆماركردنی سكاڵا، به به‌راورد به شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2018، 225 حاڵه‌ت زیادیكردووه و شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، 1846 سكاڵا تۆماركراوه، له‌كاتێكدا شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، ته‌نها 1621 سكاڵا تۆماركراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و ژنانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2019، ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 168 ژن، له‌و ژماره‌یه‌ش گرفتی 137 ژن چاره‌سه‌ر كراوه و ته‌نها 31 حاڵه‌ت ماوه كێشه‌كانییان چاره‌سه‌ر بن.
له‌و ماوه‌یه‌شدا، ئه‌و ژنانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه، له ماڵی داڵده‌دانی ژنانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو ده‌پارێزرێن، كه به گوێره‌ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی، ژماره 8ی ساڵی 2011، ژنانی هه‌ڕه‌شه لێكراو له‌وێ ده‌پارێزرێن.
به گوێره‌ی گوته‌بێژی پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی، لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، كار له‌سه‌ر ئاشتكردنه‌وه‌ی خێزانه‌كان ده‌كات و له‌و ماوه‌یه‌ش له كۆی 272 حاڵه‌ت، توانراوه 66 حاڵه‌تیان چاره‌سه‌ر بكرێت، كه له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه به‌ر له بڕیاری كۆتایی، بۆ ئاشتكردنه‌وه‌یان هه‌ردوو لایه‌ن ره‌وانه‌ی لێژنه‌كه ده‌كرێن.
به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 172یان ئاشت نه‌بوونه‌ته‌وه و 32 حاڵه‌تیش له‌به‌رده‌م لێژنه‌ی ئاشته‌وایی ئاماده‌نه‌بوونه، ئه‌وانه‌ی ئاشتیش نه‌بوونه‌ته‌وه، به گوێره‌ی یاسای به‌ركار، بڕیار له كهیسهكانییان ده‌درێت.
ئ. م