هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا ده‌بنه دوو هاوپه‌یمانی ستراتیژی
بەریتانیا پێشوازیی لە گۆڕانکارییەکانی پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەکات
K24- هه‌ولێر:
به‌ریتانیا پشتیوانیی له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئه‌نجامدانی چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش به گرنگترین ته‌حه‌دای به‌رده‌م حكوومه‌تی نوێی هه‌رێم ده‌زانێت، هاوكات ئاشكرای ده‌كات، داعش گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناوچه كوردستانییه‌كان، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ش، جه‌خت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور ده‌كات.
له‌م باره‌یه‌وه جۆن ویڵکس، باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: پێشوازیی لە دامەزراندنی کابینەی نوێی هەرێمی کوردستان دەکەین.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئەنجامدانی چاکسازی و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ بەغدا، گرنگترین تەحەددای بەردەم کابینەکەن, کە لە سەرەتاوە هەنگاویان بۆ نراوە.
باڵیۆزی به‌ریتانیا ئاماژەی بەوەش دا، داعش گەڕاوەتەوە ناوچە جێناکۆکەکان، بۆ چارەسەری ئەو پرسەش، ئەوان لایەنگری پێشنیازی نەتەوە یەکگرتووەکان ده‌كه‌ن، کە بریتییە لە گەڕانەوە بۆ دەستوور.
هاوکات جێمس سۆرنتۆن، کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەولێر جەختی کردەوە، لە ماوەی داهاتوودا وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان دەبنە دوو هاوپەیمانی گرنگی ستراتیژی.
H.B