خه‌زعه‌لی به‌توندی ھێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌بادی
خه‌زعه‌لی: عه‌بادی ناتوانێ ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران
K24 - هه‌ولێر:
قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی عه‌سائب ئه‌هلولحه‌ق له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی به‌رامبه‌ر حه‌شدی شه‌عبی كردوونی و به‌وه تۆمه‌تباری كردوون ناوی وه‌همی له لیستی چه‌كداره‌كان هه‌یه و فه‌رمانده و سه‌ركرده‌كانیان مووچه‌كانیان بۆ خۆیان بردووه، به توندی هێرشده‌كاته‌سه‌ر حه‌یده‌رعه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و ده‌ڵێت: "هه‌وڵه‌كانی عه‌بادی دژی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ركه‌وتوو نابن و به‌م رێگه‌یه‌ش عه‌بادی ناتوانێت ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران".
له چه‌ند تویتێكدا قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی عه‌سائب ئه‌هلولحه‌ق رایده‌گه‌یه‌نێت: "قسه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عه‌بادی له باره‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه جێگه‌ی داخه".
خه‌زعه‌لی دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، ده‌بێت عه‌بادی بزانێت كه پڕۆژه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و پهیوهستكردنیان به ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانه‌وه كۆتاییهاتووه و ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستانه‌ش سوود به عه‌بادی ناگه‌یه‌نێت له هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
له هه‌مان چوارچێوه‌دا، عه‌بدولهادی ده‌ڕاجی، گوته‌بێژ به‌ناوی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: "حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق دوای هه‌ڵمه‌ته‌كانی دوژمنانی عێراق كه‌وتووه".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "ئه‌و كێشانه‌ی له‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی وروژێنراون و ده‌گووترێت چه‌كداری وههیمییان زۆره. هه‌ندێك كه‌س توانا و پێگه‌ی خۆی قۆستووه‌ته‌وه و سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له كاتێكدا هه‌مان بارودۆخ له‌ناو ته‌واوی هێزه چهكداراكاندا هه‌یه، به‌ڵام دێن ته‌نها باسی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن، له كاتێكدا حه‌شد به رۆحییه‌تی نیشتمانپه‌روه‌ری هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌دات".
گوته‌بێژه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: "به‌لامانه‌وه سه‌یره حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراقیش دوای هه‌ڵمه‌ته‌كانی دوژمنانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه‌وتووه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی به‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات كه كاروانی به‌خشینی شه‌هیدانی به عێراق به‌رده‌وامه و خاوه‌نی هه‌زاره‌ها بریندار و بێسه‌روشوێنه و قوربانییه‌كانی هێنده زۆرن ناتوانرێت به ئاسانی وه‌سف بكرێت. حه‌شدی شه‌عبی رۆڵێكی گه‌وره‌ی گێراوه و به‌ده‌نگ فه‌توای مه‌رجه‌عییه‌ته‌وه چووه له‌گه‌ڵ ته‌واوی ھێزه چه‌كداره‌كان به ئه‌ركی خۆی هه‌ستاوه و له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراق و ئه‌و گه‌ل و وڵاتانه‌ی هاوكارییان كردین بۆ سه‌ركه‌وتن تێكۆشا".
ده‌ڕاجی گوتوویه‌تی: "عه‌بادی له سه‌رده‌می خۆیدا وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان به‌رپرسی یه‌كه‌می حه‌شدی شه‌عبیش بووه له‌وكاته‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت تا له 24/10/2018 له پۆسته‌كه‌ی نه‌ما. به‌ڵام پڕوپاگه‌نده ده‌كات كاتێك ئاماژه به سه‌رپێچییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات له‌سه‌رده‌می به‌رپرسیارێتی ئه‌ودا، ئه‌وه‌ش بۆ باڵاترین ده‌سه‌ڵاتداری ده‌وڵه‌ت و هێزه چه‌كداره‌كان و حه‌شدی شه‌عبیش به‌س نییه تا خۆی له به‌رپرسیاریتی بدزێته‌وه".
گوته‌بێژه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و قسانه‌ی له وه‌ڵامی چه‌ند لێدوانێكی ئه‌م دواییانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه كه گوتبووی: "ناوی وه‌همی زۆر هه‌یه له‌ناو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا و فه‌رمانده‌كانیان مووچه‌كانیان بۆ خۆیان بردووه".