چۆڵكردنی گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا له ترسی بۆردومانه‌كان به‌رده‌وامه
له ترسی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ناتوانن سه‌ردانی زێدی خۆیان بكه‌ن
K24- دهۆك:
به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و بۆردومان و تۆپبارانی توركیا، خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا له سنووری قه‌زای ئامێدی گونده‌كانیان چۆڵ ده‌كه‌ن و تا ئێستا ده‌یان گوند به ته‌واوی چۆڵكراون، گوندی "بێدوھێ" ـش له سنووری ئه‌و ده‌ڤه‌ره، كه به ئاوه‌دانترین گوندی ناوچه‌كه داده‌نرێت و له‌كاتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه سنوورییه‌كان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 250 خانووی بۆ دانیشتوانی ئه‌و گونده درووستكردووه، به‌ڵام وه‌ك گوندنشینان ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، به‌هۆی ناسه‌قامگیری دۆخی ئه‌منی گونده‌كه‌یان به‌ته‌واوی چۆڵكردووه.
نه‌سروڵڵا كه خه‌ڵكی ئه‌و گونده‌یه بۆ كوردستان كوردستان 24 ده‌ڵێت: رۆژانه هه‌وڵ ده‌دات سه‌ردانی گونده‌كه‌ی بكات و هه‌وڵ ده‌دات جارێكی دیكه چاوی به خانوو و زه‌وییه‌كانی بكه‌وێت، به‌ڵام له ترسی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ناتوانێت.
له‌كاتێكیشدا رۆژانه ناوچه‌كه بۆردومان ده‌كرێت، هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه داوا له په‌كه‌كه و توركیا ده‌كه‌ن، شه‌ڕی خۆیان له ئاواییه‌كانیان دوور بخه‌نه‌وه و بیگوازنه‌وه ناو خاكی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر گوندنشینان نه‌بنه قوربانی ئه‌و شه‌ڕه، كه دوور و نزیك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وانه‌وه نییه.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه سه‌ربه‌ست ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كانی ماسێ ده‌ڵێت: رۆژانه رووبه‌ڕووی كێشه‌ی ئه‌منی ده‌بنه‌وه و ژماره‌یه‌ك گوند و ئاوایی سنووره‌كه‌یان چۆڵكراوه و پێشبینیش ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، له ماوه‌كانی داهاتوودا خه‌ڵكێكی زیاتر ناوچه‌كه‌یان جێ ده‌هێڵن.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه، ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا بووه‌ته مه‌یدانی شه‌ڕ و ململانێكانی نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیا و تا ئێستا زیانی زۆری گیانی و مادی به‌و هۆیه‌وه به هاووڵاتیان گه‌یشتووه.
H.B