ئێران نه‌وتهه‌ڵگره به‌ریتانییه‌كه‌ی گه‌یانده به‌نده‌ر عه‌باس
لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
موراد عه‌فیفی پوور. به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ریاوانیی له هه‌رێمی هورمزگانی ئێران رایگه‌یاند: "كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگریی به‌ریتانی (ستینا ئیمپێرۆ) بۆ لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانی دووركه‌وتنه‌وه‌ی و خۆنهكێشان به به‌له‌مێكی راوچییه‌كان له گه‌رووی هورمز، گه‌یشتووه‌ته به‌نده‌ر عه‌باس".
عه‌فیفی پوور گوتوویه‌تی: "نه‌وتهه‌ڵگره‌كه 23 ده‌ریاوانی تێدایه، 18 كه‌سیان تیمی نهوتههڵگرهكهن خه‌ڵكی هیندستانن، ئه‌وانی دیكه‌شیان، هاووڵاتی رووسی و فلیپینی و لیتوانی و وڵاتانی دیكه‌ن، تا ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌و تیمه پێویسته له‌ناو كه‌شتییه‌كه‌یان بمێننه‌وه".
رۆژی هه‌ینی 19/7/2019، سوپای پاسدرانی ئێران رایگه‌یاند: "نه‌وتهه‌ڵگرێكی به‌ریتانییان له گه‌رووی هورمز راگرتووه، چونكه پابه‌ندی یاساكانی ده‌ریاوانیی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بووه".
ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیاش له‌باره‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نهوتههڵگرهكهیان رایانگه‌یاندووه: "بۆ گیڕانه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه په‌نا بۆ رێگا چاره‌كانی دیپلۆماسی ده‌به‌ین نه‌ك سه‌ربازیی".