"هه‌رێمی كوردستان مۆدێلێكه بۆ پێكه‌وه ژیان و ئازادی ئایینی"
ویلیا‌م دێڤلین: هیوادارم ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات له حكوومه‌تی به‌غداش بیبینم
K24 - هه‌ولێر:
له میانی گوتار و چالاكیه‌كانی لوتكه‌ی باڵای وه‌زیران بۆ پته‌وكردنی ئازادی ئایینی كه له واشنتن بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌ڕێوه‌چوو، به‌رپرسانی باڵا و نوێنه‌ران و شاره‌زایان له بواری مافه‌كانی مرۆڤ جارێكی دیكه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه کە هه‌رێمی كوردستان مۆدێلێكه بۆ وڵاتانی تر له پێكه‌وه ژیان و ئازادی ئایینی.
له‌نێو ده‌یان چیرۆك وبه‌ڵگه‌ی پێشێلكاری هه‌ندێ ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا ده‌رهه‌ق به ئازادیی ئایینی بۆ پێكهاته‌كان، له گوتار وڕاپۆرته‌كانی نێو كار‌و چالاكیه‌كانی گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی جیهانی له‌واشنتۆن بۆ ئازادیی ئایین، ستایشكردنی هه‌رێمی كوردستان و وێناكردنی وه‌ك كه‌نارێكی ئارام بۆ پێكه‌وه ژیان وته‌بایی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به ناوچه‌یه‌كی پڕ له‌كێشه و ئاسته‌نگ ده‌وردراوه، بابه‌تێك بوو كه به‌نموونه بۆ ئاماده‌بووان چه‌ند جارێك خرایه ڕوو.
یه‌كێ له‌وكه‌سایه‌تیه گرنگانه‌ی چاو و گوێی وڵاتانی ڕۆژئاوان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێریكردنی ڕه‌وشی ژیانی پێكهاته‌كان له هه‌ندێك وڵات و ناوچه‌دا، چه‌ند جارێك سه‌ردانی عیراق وهه‌رێمی كوردستانی كردووه، له‌بۆنه‌یه‌كی گرنگی وه‌ك لوتكه‌ی وه‌زیرانی جیهان بۆ ئازادی ئایین پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات وڵاتانی ده‌رووبه‌ر له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه سوود وه‌ربگرن، چونكه نموونه‌یه‌كی به‌هێزه بۆ ته‌بایی و ئازادی ئایین.
زۆرێك له‌به‌رپرسانی باڵا و نوێنه‌رانی ڕێكخراوه جیهانیه‌كان و داكۆكیكاران له مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی ئایین كه‌له‌م بۆنه‌یه جیهانیه‌ی واشنتۆن به‌شداربوون، دڵنیایی خۆیان دوپات ده‌كرده‌ووه كه‌وا له ماوه‌ی حوكمڕانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمدا ڕه‌وشی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان بپێشكه‌وتنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بێنێ و ئارامیی و پێكه‌وه‌ژیان به‌هێزتر ده‌بن.
ویلیا‌م دێڤلین ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی حه‌زم لێیه‌تی له هه‌رێمی كوردستان ئازادی ئایین هه‌یه، كریستیان و موسڵمان و ئێزیدی به‌ئازادی ئاینی خۆیان په‌یڕه‌وده‌كه‌ن، بۆیه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مۆدێلێكه ده‌بێ وڵاتانی تر له جیهان چاوی لێ بكه‌ن ، من هیوادارم ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات له حكوومه‌تی به‌غداش بیبینم، بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی ئایین له‌عێراق به‌گشتی هه‌بێ و به‌تایبه‌تی بۆ كریستیانه‌كان.