سوپای ئه‌مریكا ئاماده‌كاری بۆ كرده‌یه‌كی سه‌ربازی له كه‌نداو ده‌كات
هه‌وڵه‌كانی زیاتر له ناوچه‌كانی گه‌رووی هورمز و گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب و كه‌نداوی عومان چڕ ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ژێر ناوی "گاردیان" بۆ ئاسایشی رێڕه‌وه ئاوییه‌كان له ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی نۆڤۆستی رووسی، دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، "دوای رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌ی كه‌نداو، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا كار له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی كرده‌ی ده‌ریایی "گاردیان"ـی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌پێناو چاودێریكردنی ئاسایشی رێڕه‌وه ئاوییه سه‌ره‌كییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌روه‌ها بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی ده‌ریاوانی".
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، دوای ئه‌وه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له ناوچه‌ی كه‌نداو ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری به‌ریتانیدا گرت، ئه‌مریكا ده‌ستی به‌و ئاماده‌كاریانه كردووه.
به‌گوێره‌ی میدیا جیهانییه‌كانیش، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی ریچارد سیبنسهر، كاربه‌ڕێكه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا و له پێناو پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی واشنتن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكی گه‌یشته وڵاتی سعوودیه.
دووپاتیش كراوه‌ته‌وه، واشنتن هه‌وڵه‌كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و كرده سه‌ربازییه‌دا له ناوچه‌كانی گه‌رووی هورمز، گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب و كه‌نداوی عومان چڕ ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیش، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌مریكا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه ده‌كات.
H.B