پیاوێك به‌تۆمه‌تی دزینی زێڕی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركرا
پۆلیسی سلێمانی: پیاوه‌كه له‌به‌رده‌م دادوه‌ر دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه
K24 - سلێمانی:
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، دوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن ژنێكه‌وه لەبەرامبەر ئەوەی بڕێك زێڕی لێدزرابوو، به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و لەلێکۆڵینەوەکاندا ده‌ركه‌وت کە هاوسه‌ری ژنەکە دزیویه‌تی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی ئاماژه به‌وه كراوه، رۆژی 18/7/2019 و پاش تۆمارکردنی سکاڵاکە، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان بەسەرپەرشتی ئەفسەری ئێشکگر لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد، دوای ئەنجامدانی کەشف‌و هێڵكاریی بۆ شوێنی رووداوه‌كه، لەلێکۆڵینەوەکاندا ده‌ركه‌وت کە ئەو بڕە زێڕه له‌لایه‌ن هاوسه‌ری ژنەکەوە دزراوە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان توانیان هه‌مان شه‌وی ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتبارەکە ده‌ستگیر بکەن‌و لەبەردەم دادوەردا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا نا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی، ئێستا تۆمەتباره‌كه به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادانی عێراقی به‌نده و لەلایەن به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخانەوە په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌کە بۆ روداوکە کراوەته‌وه.
ئ. م
