حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات
پێویسته په‌له بكرێت له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز
K24 – هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ری بنبڕ بۆ كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و كێشه‌ی نه‌وت و غاز بدۆزێته‌وه و له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكه‌وتن واژوو بكرێت.
له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌فار داوایكرد په‌له بكرێت له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه‌یه یه‌كلا نه‌كرێته‌وه، له بودجه‌ی ساڵی 2020 كێشه بۆ پشكی هه‌رێم درووست ده‌بێت.
هه‌روه‌ها جه‌مال هه‌روتی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، پێیوایه ده‌بێت گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بخرێته پێش كێشه‌ی نه‌وت و غاز و هه‌رچی زووه رێككه‌وتن له‌وباره‌یه‌وه بكرێت.