كه‌مال كه‌ركووكی: به‌گوێره‌ی قسه‌كانی حه‌لبوسی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاریداوه 2021 هه‌ڵبژاردنی پارێزگای كه‌ركووك بكرێت
"په‌رله‌مانی عێراق بۆ وردبینی تا 31/12/2020 ده‌رفه‌ت ده‌داته كۆمسیۆن"

K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه پێش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، باس له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌كات، ده‌ڵێت: "ده‌بێت له كه‌ركووك كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن پابه‌ند بێت به وردبینی له تۆماری ده‌نگده‌ران و پسووڵەی خوارك و فۆڕمی خۆراك ده‌بێت وه‌ك یه‌بن. ئه‌و ناوانه‌ش لابدرێن كه وه‌كوو یه‌كتری نیین و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش نابێت له 31/12/2020 زیاتر تێپه‌ڕیت".
له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی، به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك - گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان به كوردستان 24 راگه‌یاند: "حه‌لبوسی له تۆماره ده‌نگییه‌كه‌دا باسی وردبینی تۆماری ده‌نگده‌رانی كردووه و ده‌بێت كۆمسیۆن به‌و ئه‌ركانه هه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌نجام بدرێت، ده‌ڵێت تا 31/12/2020 ده‌بێت به‌و ئه‌ركه هه‌ڵبستن،. به‌و شێوه‌یه‌ش بێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌كه‌وێته ساڵی 2021".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بۆیه به‌و شێوه‌یه بێت، ئه‌گه‌ر پابه‌ندبن به یاسا‌وه، ده‌بێت هه‌ڵبژاردن دوای وردبینیكردن له تۆماری ده‌نگده‌ران ئه‌نجام بدرێت و ئه‌وكاتیش هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌وێته ساڵی 2021".
رۆژی دووشه‌ممه 22/7/2019، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراقی په‌سه‌ند كرد و بڕیاریدا هه‌ڵبژاردنه‌كه له مانگی نیسانی ساڵی 2020 ئه‌نجام بدرێ. به‌ڵام حه‌لوسی بۆ وربینیكردن له تۆماری ده‌نگده‌رانی كه‌ركووك تا كۆتایی ساڵی 2020 وه‌ك دوا واده بۆ كۆمسیۆن داده‌نێت و پاشان ئه‌و بڕگه‌یه ده‌خریته ده‌نگدانه‌وه و په‌رله‌مانتاران ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.