چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندێكی عه‌ره‌بنشینی گوڵاڵه‌

تا ئێستا شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌

K24 - هه‌ولێر:

چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندی ئیسڵاح له‌ ناوچه‌ی شێخ باوه‌ و تا ئێستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌.

په‌یامنێری كوردستان 24 راگه‌یاند، تا ئێستا شەڕ له‌ گونده‌كه‌ بەردەوامە و زیانیش هەیە و تراکتۆرێك و تەنکەرێك سووتینراون.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، ھێزێكی سوپای عێراق گەیشتووەتە ناوچەکە و چەکدارانی داعشیش چوونه‌تە ناو باخ و دارستانەکانی ناوچەکە، به‌و جۆره‌ش ھێزه عیراقییه‌كان ناتوانن بچنە سەریان.

گۆندی ئیسڵاح زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی عه‌ره‌بن و سەر بە شارۆچکەی گوڵاڵەیە لە سنووری قه‌زای خانه‌قین، له‌ پارێزگای دیاله‌.

لەماوەی دووھەفتەی رابردوو لە سنووری گوڵاڵە، 11 كه‌س بەھۆی تەقینەوە و کردەوەی تیرۆرستی کوژراون و برینداربوون و جموجۆڵه‌كانی داعشیش به‌ ئاشكرا ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه‌.

ئ. م

Fly Erbil Advertisment