پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئێزیدخان 4 چه‌كداری داعشیان كوشت
دوو چه‌كداریش خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه
K24 - دهۆك:
له شه‌ڕ و پێكدادانێكی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزی ئێزدیخان له‌گه‌ڵ داعش، چوار چه‌كداری رێكخراوه‌كه، له شنگال كوژران.
قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی هێزی شنگالی پێشمه‌رگه، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، چه‌ند چه‌كدارێكی داعش له ناوچه‌ی "خانا شه‌هوانی" نزیك كارگه‌ی چیمه‌نتۆی شنگال، ویستوویانه بچنه گوندی "گۆلاتا" و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئێزدیخانیش پێیانزانیوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزی ئێزیدخان به سه‌رپه‌رشتی حه‌یده‌ر شه‌شۆ، هێرشیان كردوونه‌ته سه‌ر، له ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادانێكیشدا، 4 له‌و چه‌كدارانه كوژراون و دووانیشیان خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، هیچ زیانێك له ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و ئێزیدخان نییه، هێزه‌كانیش له شوێنه‌كه ماون و ئێستاش شه‌ڕ راوه‌ستاوه.
ماوه‌كه جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له ناوچه جیاجیاكانی عێراق ده‌ركه‌وتووه و له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردووش، له پارێزگای نه‌ینه‌وا و دیاله‌ش، هێرشی تیرۆریستیان ئه‌نجامداوه.
ئ. م