باندێکی دزیکردن لە خەلەکان دەستگیر کران

بەناوی کڕین و فرۆشتن و بەستنی پێوەری ئاو چوونەتە ماڵان

K24 – هه‌ولێر:

هێزەکانی پۆلیسی خەلەکان باندێکی دزی دەستگیر دەکەن, بە ناوی کڕین و فرۆشتنی کەل و پەل چونەتە ماڵان  و دواتر دزیان کردووە.

یادگار عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان بە کوردستان24ی راگەیاند، باندەکە دوو کەسیان لێ دەستگیر کراوە و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە .

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانە لە گوندەکانی باقلان و کانی وەتمان چونەتە ماڵان و خۆیان وەک کڕیاریاری فەڕشی کۆنی ماڵان و کڕیاری فەڕشی تازە و کەل و پەلی تر نیشانداوە، دواتر مۆبایل و کەلوپەلییان لە ماڵان دزیوە.

کوردستان24 لە زاری هاووڵاتیانی ناوچەکە زانیویەتی، باندەکە لەهەندێ شوێن خۆیان وەک تیمی کۆمپانیای بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان ناساندووە و دواتر فرسەتیان هێناوە و دزیان لەو ماڵانە کردووە کە سەردانیان کردوون .

بە وتەی بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکانیش، ئەو کەسانە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 25 ساڵان بووە و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەی زیاتردان.

H.J