لەم ساڵدا شەش کەس لە دووکان خنکاون

دوێنێ ئێوارە دوو منداڵ لە زێی دووکان خنکاون

K24 – هه‌ولێر:

بە خنکانی دوو منداڵ، شەشەم حاڵەتی خنکان لە قەزای دووکان تۆمارکرا.

ئێوارەی دوێنێ دوو حاڵەتی خنکان لە زێی دووکان و لەنزیک کەپرە گەشتیاریەکانی دووکان ڕوویاندا و تا ئێستا تەرمی یەکێکیان نەدۆزراوەتەوە .

رێژین رەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دووکان، بە کوردستان24 ی راگەیاند دوو منداڵ کە یەکێکیان تەمەنی 12 ساڵە و ئەوی دیکەش تەمەنی 10 ساڵه و خەڵکی هەولێر بوون، ئێوارەی دوێنێ لە زێی دووکان خنکاون".

ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو رووداوەکە لە دوو شوێنی جیاواز روویانداوە و خنکاوەکان کەسی یەکتر نین.

هاوکات تا ئێستا نەتوانراوە تەرمی یەکێکیان بدۆزرێتەوە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.

بەم دوو حاڵەتەوە، ئەم ساڵ شەشەم حاڵەتی خنکان لە دووکان تۆمار کرا.

H.J