هاووڵاتیان نیگه‌رانن له سیاسه‌تی په‌كه‌كه و به مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیی ده‌زانن
ھاووڵاتییان داوا لە پەكەكە دەكەن دەستبەرداری ئەو جۆرە ھەڕەشانەی ببێت
K24 – دهۆك:
لێدوانەكانی ئەم دواییەی پەكەكە بوونەتە جێگەی نیگەرانی ھاووڵاتییان و بە مەترسییەكی گەورە بۆ سەر ئاسایش و ئارامی ھەرێمی كوردستان لێكدەدرێنەوە.
ھاووڵاتییان داوا لە پەكەكە دەكەن دەستبەرداری ئەو جۆرە ھەڕەشانەی ببێت و بە ھەڵوێستەكانیدا بچێتەوە، چاودێرێكیش پێی وایە ئەو جۆرە لێدوانانە شەڕ فرۆشتنن بە ھەرێمی كوردستان.
بە ھۆی بوونی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا رۆژانه ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌نه ئامانجی بۆردومانه‌كانیان و به‌و هۆیه‌شه‌وه تا ئێستا ده‌یان هاووڵاتی له ناوچه‌كانی وه‌ك، بناری قه‌ندیل، كانی ماسی، به‌رواری باڵا، سیده‌كان و سنووری قه‌زای ئامێدی به تایبه‌ت و درێژایی هێڵی سنوور به گشتی بوونه‌ته قوربانی.
چەندین جاریش حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، پێویستە پەکەکە خەباتی چه‌كداری و سیاسی خۆی بگوازێتەوە باکووری کوردستان، چیتر خاك و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نه‌خاته ژێر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه.