له‌ شه‌ش مانگدا فه‌رمانگه‌كانی دادنووسی به‌ ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێن

550 كه‌سی عه‌ریزه‌ نووس ئیشی نوێیان بۆ دابین ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:

فەرمانگەکانی دادنووسی لە هه‌رێمی کوردستان تا ٦ مانگی دیکە هەموویان بە ئەلیکترۆنی دەکرێن، ئێستاش وەک هەنگاوی یەکەم لە فەرمانگەی دانووسی عەنکاوەوە دەستپێکراوە.

 سەرپەرشتیارانی پرۆژەکە دەڵێن بە تەواوبوونی کارەکان رۆتین نامێنێت و پیشەی عەریزە نووسینیش کۆتایی پێدێت.

لە بارەی چارەنووسی ئەو کەسانەشەوە کە وەک عەریزەنووس کاریان دەکرد دەڵێن هەموویان وەک تۆمارکەری داتا دادەمەزرێن.

هاووڵاتیان گلەییان لە نرخی مامەڵەکان هەیە کە بریتییە لە 25 هەزار بۆ هەر مامەڵەیەک.

بەجێبەجێکردنی ئەم سیستەمە نزیکەی 550 کەس کە پێشتر عەریزەنووس بوون دەچنە سەر کەرتی تایبەت و لەوێ دەبنە کارمەندی تۆمارکردنی داتاکان، هاوکات زیاتر لە 250 کەسیش لە بوارەکانی پەیوەست بە تەکنەلۆژیای زانیاریی دەستبەکار دەبن.