لەمەودا ژنانی سعوودییە دەتوانن بە تەنها گەشت بکەن

سعوودییە گۆڕنکاریی لە یاساکانی دەکات

K24 – هه‌ولێر:

سعوودییە بۆ لەمەودا رێگا بە ژنان دەدات، ئەوانەی تەمەنیان لە سەروو 21 ساڵە، پاسپۆرتی خۆیان هەڵبگرن و بە تەنها گەشت بکەن.

بەگوێرەی رۆژنامەی حکوومی سعوودییە، ئوم ئەلقورا، بۆ لەمەودا، پاسپۆرت دەدرێت بە هەر هاووڵاتییەک کە داوای دەرهێنانی پاسپۆرت پێشکەش بکات.

پێشتر، ژنانی سعوودییە لەژێر یاسای "چاودێرێکی نێریینە"، دەبوو بە چاودێری نێرینەیەکی نزیکی، وەک مێرد، باوک و برا، پاسپۆرت بەکاربێنێت و گەشت بکات، بەڵام ئەم بڕیارە کە هێشتا بە تەواوی جێبەجێنەکراوە، ژنان لەو جۆرە چاودێرییە رزگار دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کچ و ژنانی سعوودییە سوپاسی شازادەی جێنشین، محەمەد بن سەلمان دەکەن بۆ ئەو ریفۆرامانەی لە سعوودییە بۆ ئازادی ژنان دەیکات.

پێشتریش، بە هەوڵی محەمەد بن سەلمان، مافی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە تەنها، چوونە ناو یاریگا وەرزشییەکان و کارکردن لە گشت بوارەکان بە ژنان درا.

بەهۆی نەبوونی ئازادی و مافی گەشتکردن بە تەنها، تاکو ئێستا چەندین کچ، لە کاتی گەشتکردن لەگەڵ خێزانەکانیان، هەڵاتوون و نەگەڕاونەتەوە بۆ سعوودییە، ئەمەش وایکردووە، محەمەد بن سەلمان گۆڕانکاریی لە یاساکان بکات.

RT

H.J