كۆمپانیایهكی گهورهی ئۆتۆمبێل له ئێران دهكشێتهوه
بههۆی گهمارۆكانی ئهمهریكایه

K24 - ههولێر:
کۆمپانیای ئوتۆمبێلسازیی کیا، بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە لە ئێران دەکشێتەوە.
گرووپی ئوتۆمبیلسازیی سایپا لە ئێران، ئاشکرایکرد کە کۆمپانیای "کیا مۆتۆرز" بەرهەمهێنانی ئوتۆمبێلی سیراتۆی لە ناوخۆی ئێران راگرتووە و بڕیاریداوە بە تەواوی لە بازاڕی ئهو وڵاتهش بکشێتەوە.
ماڵپەڕی سایپا نیوز بڵاویکردووەتەوە، ئەم کۆمپانیایەی کۆریای باشوور بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە لە ئێران دەکشێتەوە کۆمپانیای سایپاش کە هاوپشکی کیا بووە بۆ بەرهەم هێنانی ئوتۆمبێلی سیراتۆ هەوڵ دەدات لە رێگای یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە مافەکانی خۆی و کڕیارەکانی قەرەبوو بکاتەوە.
پێشتر کۆمپانیاکانی رینۆ و سیترۆینی فەرەنسا، برلیانسی چین، ڤاڵڤۆی سویدی و ئیڤیکۆی ئیتالی بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە ئێرانیان بەجێ هێشتبوو.
ئ. م