به ڤیدیۆ.. ساتی "هه‌ڵاتنی گه‌وره‌ی" زیندانیانی به‌غدا بڵاوده‌بێته‌وه
زیندانییه‌كان به كۆمه‌ڵ راده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ساتی هه‌ڵاتنی به كۆمه‌ڵی ژماره‌یه‌ك زیندانیكراو، له گرتووخانه‌ی "قه‌نات"ی به‌غدا بڵاوده‌بێته‌وه، كه له كامێرای چاودێری گرتووخانه‌كه وه‌رگیراوه.
هه‌فته‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك زیندانی له گرتووخانه‌كه رایانكرد، به‌هۆیه‌وه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌غدا و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی پۆلیس له‌سه‌ر ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه، سزادراون و ژماره‌یه‌كیش له هه‌ڵاتووان ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، نزیكه‌ی 15 كه‌س له گرتووخانه‌كه هه‌ڵاتوون، كه زۆربه‌یان به تۆمه‌تی بازرگانی و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون.
به هۆیه‌وه وه‌زیری ناوخۆی عێراق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و دوو به‌رپرسی دیكه‌ی پۆلیسی له كار لاداوه و رێكاری پێویستیش به‌رامبه‌ر به‌وانه گیراوه‌ته‌به‌ر كه كه‌مته‌رخه‌مبوونه.
ئ. م