ئه‌مه‌ریكا له چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له رۆژهه‌ڵاتی فورات نیگه‌رانه
واشنتن داوای كار و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش له ئه‌نقه‌ره ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
واشنتن له ئاماده‌سازی و چالاكییه‌كانی سوپای توركیا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی له رۆژهه‌ڵاتی فوراتی سووریا نیگه‌رانه و به كارێكی قه‌بووڵ نه‌كراوی له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
مۆرگان ئه‌ورتیگۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی رۆژنامه‌وانیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌یه‌وه به په‌یامنێری كوردستان 24ـی له واشنتن گوتووه: "چالاكییه سه‌ربازییه یه‌كلایه‌نه‌كانی توركیا بووه‌ته نیگه‌رانییه‌كی جدی، به‌تایبه‌تی كه هێزی ئه‌مه‌ریكا له شوێنێكی نزیكی ئه‌و ناوچانه‌یه و له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان سه‌رقاڵی راماڵینی پاشماوه‌كانی رێكخراوی داعشین. هه‌ر بۆیه ئێمه ئه‌و چالاكیانه به قه‌بووڵ نه‌كراو داده‌نێین و داوا له توركیا ده‌كه‌ین كار بۆ پرۆژه و پرۆگرامێكی هاوبه‌ش بكات".
هه‌روه‌ها ئه‌و دیپلۆماته ئه‌مه‌ریكییه گوتوویه‌تی: "ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به‌رده‌وامه له گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌ری پرسی ناوچه‌ی ئارام له سووریا و پێمانوایه ئه‌و گفتوگۆیه تاكه رێگایه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ناوچه سنوورییه‌كان".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند: "توركیا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی له‌باره‌ی چوونی هێزه‌كانی بۆ رۆژهه‌ڵاتی فورات داوه وهه‌ریه‌ك له مۆسكۆ و واشنتنمان له‌و بڕیاره‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
ئه‌ردوغان گوتوویه‌تی: "ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه له‌و ناوچانه ئه‌نجام ده‌درێت، كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) دایه. داوای له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش كرد، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هاوكاری هێزه‌كانیان بكه‌ن".
مانگی رابردووش مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، ئه‌گه‌ر ناوچه‌ی ئارام له رۆژهه‌ڵاتی فورات و باكووری سووریا رانه‌گه‌یه‌ندرێت و به‌رده‌وام ئه‌و ناوچانه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه كوردییه‌كاندا بن، به‌م نزیكانه كرده‌یه‌كی سه‌ربازی فراوان له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هێزه كوردییه‌كانی به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا ناوبرد".
له 21ـی كانوونی دووه‌می ساڵی 2018، سوپای توركیا به هاوكاری له‌گه‌ڵ گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ناسراو به "سوپای سووریای ئازاد" كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پشتگیری ده‌كرێن، ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانی زه‌مینی - ئاسمانییان به ناوی "چڵه زه‌یتوون" بۆ سه‌ر عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامدا و به ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی ئه‌و ناوچه‌یه ئاواره بوون.
دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش ناوی ته‌واوی كوچه و كۆڵان و شوێنه گشتییه‌كانی عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری له كوردییه‌وه بۆ توركی گۆڕان، گروپه چه‌كداره‌كان سه‌رجه‌م درووشم و هێما كوردییه‌كانیان له‌و شاره سڕییه‌وه و سیسته‌می خوێندنیش كرا به توركی، له رووی ئیداری و په‌روه‌رده‌ییشه‌وه، عه‌فرین به ویلایه‌تی هاتای توركیاوه به‌سترایه‌وه.