سهدان دۆنم له دارستانهكانی رۆژههڵاتی كوردستان سووتان
دارستانەكانی دەورووبەری شاری سەردەشتی رۆژھەڵاتی كوردستان سووتان
K24 – ههولێر:
بە ھۆی ئاگركەوتنەوەوه، سەدان دۆنم لە دارستانەكانی دەورووبەری شاری سەردەشتی رۆژھەڵاتی كوردستان سووتان. ھاوكات لە مانگی رابردوودا چەندین رووداوی ئاگركەوتنەوە لە رۆژھەڵاتی كوردستان روویان داوە و ھاووڵاتیان دەڵێن لایەنی پەیوەندیدار لە پاراستن و كوژاندنەوەی ئاگرەكەدا كەمتەرخەمە و بە ھانایانەوە ناچێت.
سووتانی نزیكەی 800 دۆنم لە دارستانەكانی سەردەشت لە رۆژێكدا، تاكە رووداوی ئەو یەك مانگە نەبووە، بهڵكوو لە مەھاباد، گێلانی رۆژئاوای كرماشان و ئیلامیش ئاگر دەیان دۆنمی لەناو بردووە، ئەوە رووداوێكی بەردەوامی ساڵانەیە كە لایەنی پەیوەندیدار بە ساكاریی وەری دەگرێت و خەڵك و چالاكانی ژینگه بە كارەسات ناوی دەبەن، چونكە جگە لە گژوگیا و داڕ بەرووەكان، ئاژەڵەكان و سروشتی كوردستان بە گشتی دەبێتە قوربانیی.