ئافره‌تێك دیواره‌كانی دیاربه‌كر به تابلۆكانی ده‌نه‌خشێنێت
دڵی منداڵانی خۆش كردووه
K24 – دیاربه‌كر:
له دیاربه‌كر، ئافره‌تێكی وێنه‌كێش، به تابلۆكانی، دیواری ماڵ و كۆڵانه‌كانی شار ده‌نه‌خشێنێت.
نازلی ئەرگەن، كه ئافره‌تێكی مامۆستایه و به‌هره‌مه‌نده، پڕۆژەیەكی پێشكەشی شارەوانیی رەزانی دیاربەكر كردووە. دەیەوێت دیوارەكانی دیاربەكر بە ھونەرەكەی بنه‌خشێنێت.
ئەو شێوەكارە، له باره‌ی پڕۆژه‌كه‌یه‌وه گوتی: جاری یەكەمە پڕۆژەكە ئەنجام دەدرێت و دڵخۆشیی منداڵان وای كردووە، لە ھونەرەكەم بەردەوام بم.