به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئێران: گه‌یشتینه سه‌ر سنووری ئیسرائیل
"هیچ وڵاتێكی ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ش ناتوانێت رووبه‌ڕووی ئێران ببێته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی پله باڵای سه‌ربازی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌ژموونی خۆی له هه‌رێمه‌كه تا سنووری ئیسرائیل فراوان كردووه و جه‌ختی كرده‌وه، هیچ وڵاتێك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ش له رووی سه‌ربازییه‌وه توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێرانی نییه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فارسی ئێرانی، مه‌هدی ره‌بانی، جێگری سوپاسالاری گشتیی ئێران بۆ كاروباری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان سوپای ئه‌و وڵاته دووپاتیكرده‌وه، ئێستا ئێران له هه‌ر كاتێكی دیكه به‌هێزتره و، به‌لایه‌نی كه‌م بۆ ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوو، هیچ وڵاتێكی ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ش ناتوانێت له جه‌نگی سه‌رزه‌مین به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا زاڵ بێت.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه گوتی: "له ماوه‌ی جه‌نگه 8 ساڵییه‌كه‌ماندا كه هه‌موو جیهان له روومان وه‌ستایه‌وه "وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداو" بستێك له خاكه‌كه‌مان له‌ده‌ست نه‌دا، ئه‌مڕۆ زۆر له‌و كاتیش به‌هێزترین و مه‌ودای به‌رگریمان و هه‌ژموونه‌كه‌مان گه‌یشتووه‌ته كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای سپی و هێڵی به‌ره‌ی به‌رگریمان تا سه‌ر سنووری ئیسرائیل درێژ بووه‌ته‌وه".
ره‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سعوودییه ناچار بوو به‌شێك له هێزه‌كانی له یه‌مه‌ن بكشێنێته‌وه، چونكه وه‌ك گوتی: "جه‌نگ گه‌یشتووه‌ته فڕۆكه‌خانه و كۆشكه‌كانی ئه‌و وڵاته"، دووپاتیشیكرده‌وه، "هه‌ریه‌ك له یه‌مه‌ن، عێراق و لوبنان بڕوانامه‌ی پشتڕاستكه‌ره‌وه‌ن بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی هێزی به‌رگری كه هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌سه‌ریدا زاڵ بێت".
H.B