پنتاگۆن: داعش پێگه‌ی خۆی له عێراق به‌هێزكردووه
له سووریاش چالاكییه‌كانی ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانییان، رێكخراوی داعش له سووریا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه و پێگه‌ی خۆیشی له عێراق بههێزكردووهتهوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "سه‌ره‌ڕای ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر خه‌لافه‌ت كه‌وتووه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی، به‌ڵام داعش له عێراق ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه و له سێ مانگی سێیه‌می ئه‌مساڵ، چالاكییه‌كانی زیاتركردووه".
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، رێكخراوی داعش توانیویه‌تی ریزه‌كانی رێكبخاته‌وه له هه‌ردوو و وڵات و پشتیوانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی چه‌كداران بكات، به‌ڵام ئێستا ئه‌و چه‌كدارانه بوونه‌ته گرووپی لۆكاڵی و ناتوانن كرده‌وه‌ی درێژخایه‌ن يان چه‌ند هێرشێك له یه‌ك كاتدا بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ناتوانن پارێزگاری له هیچ رووبه‌رێكی زه‌وی ژێر ده‌ستیشیان بكه‌ن.
به گوێره‌ی راپۆرتی ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی پنتاگۆن، ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی داعش له كاتێكدایه، كه ئه‌مه‌ریكا، هێزه سه‌ربازییه‌كانی خۆی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سووریا كشاندووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌ی خواستی هێزه‌كانى سووريای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بوو، كه له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن و چاویان له مه‌شق و راهێنان و پێدانی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی زیاتر بوو.
هه‌سه‌ده له 23ی ئادار/ مارسی 2018، تێكشكاندنی رێكخراوی داعشی له سووریا راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی دوایین پێگه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی له ناوچه‌ی باغۆزی سه‌ر به پارێزگای دێره‌زوور كۆنتڕۆڵ كرد.
دوای ئه‌وه‌ش قۆناغێكی دیكه‌ی شه‌ڕی دژی داعش ده‌ستپێكرد، ئه‌ویش راوه‌دوونانی شانه نووستووه‌كانی رێكخراوه‌كه‌یه له‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌ستی هه‌سه‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: ئیندیپێندێنت عه‌ره‌بی
ئ. م