توركیا سووته‌مه‌نی به فڕۆكه ئێرانییه‌كان نادات
فڕۆكه ئێرانییه‌كان دووچاری گرفت ده‌بن

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری هێلی ئاسمانی ئێرانی ئاشكرای ده‌كات، هه‌ندێك له فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیا، به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆ ئابوورییه‌ی له‌سه‌ر تارانه، سووته‌مه‌نی به فڕۆكه ئێرانییه‌كان ناده‌ن، ئه‌وه‌ش گرفتی بۆ درووست كردوون.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌و باره‌یه‌وه باس نه‌كرد و هۆكاره‌كه‌شی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام رایده‌گه‌یه‌نێت، كه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
له‌ماوه‌ی رابردوودا، كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه ئێرانییه‌كان دووچاری گرفت بوونه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیای "ئه‌ڤێستی پێترۆلی توركی" ئاماده‌نه‌بوو له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبول سووته‌مه‌نی بداته فڕۆكه ئێرانییه‌كان.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه ئێرانییه‌كان، ناچار بوونه تیكیتی به‌شێكی زۆر له سه‌رنشینان ره‌تبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به بڕێكی كه‌می سووته‌مه‌نی، گه‌شته‌كه‌یان به‌رده‌وامی پێبده‌ن.
پێشتریش كۆمپانیا ئێرانییه دووچاری هه‌مان گرفت بوونه له فڕۆكه‌خانه‌ی وڵاتان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێران سكاڵای له‌لایه‌ن رێكخراوی فڕۆكه‌وانی شارستانی نێوده‌وڵه‌تی "ئیكاو" تۆماركرد، بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه ئه‌و گرفته بۆ فڕۆكه‌كانیان درووست نه‌كرێت، كه به‌هۆی سزا و گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكا بووه.
كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ئێرانی، سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌یانگرێته‌وه و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكاش هۆشداری داوه‌ته ته‌واوی وڵاتان كه به‌هیچ شێوه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌ش به هێلی ئاسمانى ئێرانی نه‌كه‌ن.
ئه‌و سزایانه‌ی واشنتن زیانی زۆری به كۆمپانیا ئێرانییه‌كان گه‌یاندووه و ژماره‌ی گه‌شتیارانییان كه‌میكردووه، له‌كاتێكدا كۆمپانیاكانی "ماهان، ئاتا، قه‌سه‌م و ئاسمان"ی ئێرانی، گه‌شت له‌نێوان تاران و ئه‌نقه‌ره و ئیستانبول ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: RT
ئ. م