زانكۆی سەڵاحەددین كورسی خوێندن تایبەت بۆ راگەیاندنكاران تەرخان دەكات

ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی ده‌یانه‌وێ له‌ به‌شی راگه‌یاندن بخوێنن ده‌رگای پێشكه‌شكردن كراوه‌ته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەددین، لە راگەیاندراوێكی فەرمیدا ئه‌و رۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندنكارانه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌، كه‌ خوازیاری درێژه‌پێدانی خوێندنن له‌ به‌شی راگه‌یاندنی كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆكه‌، ده‌توانن داواكاری خوێندن پێشكه‌ش بكه‌ن.

سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، شه‌ش كورسی بۆ رۆژنامه‌نووسان و راگه‌یاندنكاران ته‌رخان كراوه‌ و مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردنیشی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردنی داواكاری خوێندن بۆ راگه‌یاندنكاران:

1- كورسی تەرخان كراو بۆ راگەیاندكاران 6 كورسی دەبێت.

2- پێشكەشكار دەبێ دەرچووی ئامادەیی و پەیمانگای راگەیاندن بێت و ئاماژە بە دواهەمین بروانامەی كرابێت و كۆنمرەكەی لە 60% كەمتر نەبێت.

3- یەك لەسەر سێی كورسییەكان بۆ دەرچووانی پەیمانگاكانی راگەیاندن دەبێت بەپێی پێشبركێ.

4- یەك لەسەر سێی كورسییەكان بۆ دەرچووانی پیشەیی لە زانكۆ پۆلیتەكنیكییەكان دەبێت.

5- تەمەنی پاڵێوراو نابێت لە 35 زیاتر بێت، ئەگەر تەمەنی لەنێوان 35-40 ساڵی بێت ئەوا خوێندنەكەی بۆ دەكرێتە پاراڵێل.

6- پاڵاوتن بۆ ئەم كورسییانە بە پێشبركێ دەبێت، تاقیكردنەوەی لێهاتوویی ئەنجام دەدەن و لەلایەن لیژنەی زانستی بەشی راگەیاندن بەرێژەیی 60% بۆ نمرەی ئامادەیی و 40% بۆ نمرەی تاقیكردنەوە ده‌بێت، تاقیكردنەوەكان بە هەردوو شێوازی نووسین و چاوپێكەوتن دەبێت.

7- نابێت پاڵێوراو لە چالاكی دابڕاوبێت، دەبێت چالاكییەكانی بە دۆكیومێنت و بە پشتگیری دەزگاكان پێشكەش بكات.

8- نابێت پاڵێوراو دەرچووی هیچ كۆلیژێك بێت.

ئ. م

Fly Erbil Advertisment