خاوهن پێداویستییه تایبهتهكان به بڕیارێكی حكوومهت خۆشحاڵن
ھیوادارن لە داھاتوودا تەواوی ماف و ئیمتیازەکانیان وەربگرنەوە

K24 - سلێمانی:
دوای چەند مانگ چاوەڕوانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بە بڕیارێك دڵی 13 ھەزار خاوەن پێداویستی تایبەتی خۆش کرد، ئەویش بە گهڕاندنەوەی مووچەکانیان. ئەوان بە بڕیارەکەی حكوومهتی ههرێمی كوردستان خۆشحاڵن و ھیوادارن لە داھاتوودا تەواوی ماف و ئیمتیازەکانیان وەربگرنەوە.
خاوهنپێداویسته تایبەتەکان بۆ گەڕاندنەوەی شایستە داراییەکانیان لە ماوەکانی رابردوودا زۆرترین ناڕەزایەتیان دەربڕیوە بە خۆپیشاندانی ھێمنانە و چوونە بەردەم سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران، ئێستاش بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران خۆشحاڵی کردوون و ھیوادارن لە داھاتووشدا تەواوی ماف و ئیمتیازەکانیان وەربگرن.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەھۆی قەیرانی دارایی و دووبارە پشکنینی پزیشکی بۆ دیاریکردنی رێژەی کەمئەندام بوونیان, خاوەن پێداویستیيە تایبەتەکان، رووبەرووی کێشەی وەستان و کەمکردنەوەی مووچە بوونەوە، ئەوەی ژیانیانی سەختترکردبوو تۆمارنەکردنی ھێچ خاوەن پێداویستیيەك بوو لە ساڵی 2013ـهوە.
ئ. م