حكوومهت پلانێكی چوارساڵه بۆ كهمكردنهوهی رێژهی بێكاری دادهڕێژێت
رێژهی بێكاری له خوار 10%ـه

K24 - ههولێر:
حكوومهتی ههرێمی كوردستان پلان و ستراتیژیەتی تایبەتی ھەیە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بێکاريی لەنێو گەنجان لە ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەمەش ھەوڵدەدات لە ڕێگەی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە پلانی چوار ساڵی ئايیندە جێبەجێ بکات.
بەپێی ئامارەکانی دەستەی ئامار لە ھەرێمی کوردستان ڕێژەی بێکاری لە خوار 10%ـه، بە بەراورد بە عێراق کە 16% زیاتره.
وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری گەنجان لە ھەرێمی کوردستان، دەستیان بە دانانی پلانی چوارساڵی داھاتوو کردووە.
وەزارەتی کار و كاروبارى كۆمهڵایهتی وەك لایەنی سەرەکی پڕۆژەکە لە ڕێگەی زیاتر لە 8 سەنتەری مەشق و راھێنانی پیشەییەوە، گەنجان بۆ بازاڕی کار پێدەگەیەنێت.
بەڕێوبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار باس لەوە دەکات ھەوڵدەدەن لە ڕێگەی ئەو سەنتەرانەوە گەنجان ئامادە بکەن بۆ بازاڕی کار بە فێرکرنی پیشەیەك کە ھەرێمی کوردستان سوودی لێ وەرگرێت.