به‌ریتانیا: ره‌وشی باكووری سووریا تۆقێنه‌ره
ره‌خنه‌ی له دیمه‌شق گرت

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، ره‌خنه‌ی له دیمه‌شق گرت له باره‌ی ده‌ستپێكردنی هێرشه سه‌ربازییه‌كانی بۆ سه‌ر ئیدلب و نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به ره‌وشی باكووری سووریا ده‌ربڕی.
دومینیك راب، له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه، رایگه‌یاند، ره‌وشی ئیدلب له باكووری سووریا ناهه‌موار و تۆقێنه‌ره. ئه‌سه‌د ئه‌و بڕیاره‌ی ئاگربه‌ستی شكاندووه، كه پێش چه‌ند رۆژێك رایگه‌یاندبوو.
هه‌روه‌ها گوتی: هێرشكردنه سه‌ر مه‌ده‌نییه‌كان و به ئامانجگرتنیان پێشێلكردنی یاسایی نێوده‌وڵه‌تییه. ئه‌و كارانه ده‌بێت بوه‌ستێنرێن.
رۆژی 5ی ئه‌م مانگه، سوپای سووریا هێرشه سه‌ربازییه‌كانی بۆ سه‌ر گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی شاری ئیدلب له باكووری سووریا ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ئ.ر