حاجیانی كورد به‌ره‌و چیای عه‌ره‌فه به‌ڕێكه‌وتن
حاجیانی كورد له رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رازین
K24 - هه‌ولێر:
به مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی دوایین فه‌ریزه‌ی حه‌ج، حاجییانی كورد له شاری مه‌ككه به‌ره‌و چیای عه‌ره‌فه به‌ڕێكه‌وتن.
وه‌ستانی حاجییان له چیای عه‌ره‌فه، یه‌كێكه له روكنه‌كانی به‌جێهێنانی حه‌ج و ئه‌مشه‌ویش حاجیان له‌وێ ده‌مێننه‌وه.
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه تیمی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كه یاوه‌ری حاجییان ده‌كه‌ن، بڵاویكردووه‌ته‌وه، حاجییان له رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عه‌مره رازین.
ئه‌مساڵیش جیاواز له ساڵان، له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف، چێشتلێنه‌ری كورد خواردنی بۆ حاجیانی كورد له سعوودیه ئاماده كردووه.
ئ. م