فۆرمی خۆراكی 40 هه‌زار عه‌ره‌ب گواستراوه‌ته‌وه سه‌ر كه‌ركووك
كه‌ركووك له‌به‌رده‌م پیلانێكی دیكه‌ی ته‌عریبه.. هه‌وڵه‌كان له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌ستیانپێكردووه
K24 - كه‌ركووك:
به گوێره‌ی ئامارێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له‌ماوه‌ی حەوت مانگی رابردوو فۆرمی خۆراكی نزیكه‌ی 40 هه‌زار عه‌ره‌ب گواستراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر پارێزگای كه‌ركووك.
ئه‌مه‌ش به‌لای كورده‌وه به هه‌وڵێكی دیكه‌ی ته‌عریبكردنی شاره‌كه له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، به‌جۆرێك كه دیمۆگرافیای شاره‌كه ده‌گۆڕێت و له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا ئه‌نجامه‌كه‌ی له دژی كورد ده‌بێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیش ده‌ڵێت: "ئه‌وه دژی ده‌ستوور و یاساكانی عێراقه، به‌ڵام كه‌س نییه رێگری له بكه‌رانی ئه‌و كاره بكات".
ئیداره‌ی شاری كه‌ركووك وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن له دوای 2003 توانیبوویان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ڕێگری له ته‌عریبكردنی شاره‌كه بكه‌ن، به‌ڵام له‌دوای رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر دووباره چه‌ند لایه‌نێك به هاوكاری پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك له هه‌وڵی دووباره ته‌عریبكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌دان. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق نزیك بووه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و كاره به مه‌ترسیدار ناو ده‌بات و داواده‌كات ئه‌وكاره نایاساییه رابگیرێت و بارودۆخه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه.
هێنانی خه‌ڵكی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق و نیشته‌جێكردنیان له كه‌ركووك، به هه‌وڵێكی دیكه داده‌دنرێت بۆ ته‌عریبكردنی شاره‌كه، كه له داهاتوودا مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت له دژی كورد، بۆیه داواده‌كرێت كه لایه‌نه كوردستانییه‌كان هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕێگریكردن له‌و جۆره كارانه چڕ بكه‌نه‌وه.
ئ. م