حاجیانی ماڵی خودا ئه‌مڕۆ له عه‌ره‌فه به‌سه‌ر ده‌به‌ن
بۆ ئه‌نجامدانی په‌رستشه‌كانی تایبه‌ت به رۆژی وه‌ستان له‌سه‌ر كێوی عه‌ره‌فه
K24 – هه‌ولێر:
له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه سه‌دان هه‌زار حاجی ماڵی خودا روویان له كێوی عه‌ره‌فه كرد، بۆ ئه‌نجامدانی په‌رستشه‌كانی تایبه‌ت به رۆژی وه‌ستان له‌سه‌ر كێوی عه‌ره‌فه.
وه‌زاره‌تی حه‌ج و عه‌مره‌ی سعوودییه رایگه‌یاند، له دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێوه سه‌دان هه‌زار حاجی روویان له كێوی عه‌ره‌فه كردووه.
كێوی عه‌ره‌فه ته‌نیا 12 كیلۆمه‌تر له مه‌ككه‌وه دووره و ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین روكنی حه‌جی تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت، كه روكنی وه‌ستانه له‌سه‌ر كێوه‌كه تا ئێواره و دوای خۆرئاوا بوونیش حاجیان رووده‌كه‌نه موزده‌لیفه و پاشان حاجیان له ده‌یه‌م رۆژدا دوای ره‌جمكردن ده‌ستده‌كه‌ن به كوشتنه‌وه‌ی قوربانییه‌كانیان و دواتریش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ مه‌ككه به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی روكنه‌كانی حه‌ج و ته‌واف كردنی ماڵی خودا.