حاجیانی ماڵی خودا گه‌یشتنه مینا
دوای ره‌جم ده‌ست ده‌كه‌ن به قوربانیكردن
K24 – هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ حاجیانی ماڵی خودا، له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قورباندا، گه‌یشتنه مینا، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكی دیكه له ئه‌ركه‌كانی حه‌ج، كه ره‌جم كردنه جیبه‌جێ بكه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری سعوودییه بڵاویكرده‌وه، ئه‌مساڵ هه‌موو ئاسانكارییه‌ك كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به بێ درووستبوونی پاڵه‌په‌ستۆ، پرۆسه‌ی ره‌جم كردن به‌ڕێوه‌بچێت.
له ساڵانی رابردوودا چه‌ند جارێك رووداوی درووستبوونی پاڵه‌په‌ستۆ له كاتی رهجمكردندا درووستبوو و به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك حاجی گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
ئه‌مڕۆ 10ی زیلحجه‌یه به گوێره‌ی ساڵنامه‌ی كۆچی مانگیی و به گوێره‌ی رۆژمێری حه‌ج له‌مڕۆدا حاجیان ده‌چنه مینا و ره‌جمی یه‌كه‌م ده‌كه‌ن و دوای ته‌واوبوونی ره‌جم، كه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه تا خۆرئاوابوون ده‌كرێت، حاجیان ده‌ستده‌كه‌ن به كوشتنه‌وه‌ی قوربانییه‌كانیان و قژیان كورت ده‌كه‌نه‌وه و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ مه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌وافی ماڵی خودا و سه‌فا و مه‌روا بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ 2 ملیۆن و 487 هه‌زار و 160 حاجی ماڵی خودا به‌شداری له پرۆسه‌ی ره‌جمكردن ده‌كه‌ن.
حه‌ج، پایه‌ی پێنجه‌می ئاینی ئیسلامه و هه‌ر موسڵمانێكی پێگه‌یشتوو، ئه‌گه‌ر توانای دارایی هه‌بێت پێویسته له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا یه‌ك جار ئه‌و پایه‌یه‌ی ئیسلام جێبه‌جێ بكات.
