نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر داعش هه‌سه‌ده به پێشێلكاری یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناوده‌بات
له‌سه‌ر 13 چه‌كداری داعش داوای روونكردنه‌وه له پاریس ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راده‌ستكردنی سێزده چه‌كداری داعشی به ره‌گه‌ز فه‌ره‌نسی له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه به عێراق، به پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌زانێت.
ئاگنێس كالامارد بڕیارده‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به ره‌وشی له‌سێداره‌دانی ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان رایده‌گه‌یه‌نێت، راده‌ستكردنی ئه‌و چه‌كداره داعشه فه‌ره‌نسییانه كارێكی مه‌ترسیداره و ده‌بێته هۆی پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا كردووه له ماوه‌ی شه‌ست رۆژدا، سه‌باره‌ت به‌م پرسه وه‌ڵامی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بداته‌وه، ئه‌گه‌رنا رێكاری پێویست له دژی فه‌ره‌نسا ده‌گرنه‌به‌ر.
دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی باغۆزی سه‌ر به‌پارێزگای دێرزوور، هه‌سه‌ده سه‌دان چه‌كداری داعشی ده‌ستگیركرد، له‌نێوانیشیاندا سێزده چه‌كداری داعشی فه‌ره‌نسی هه‌بوون و هه‌سه‌ده ئه‌و چه‌كدارانه‌ی راده‌ستی حكوومه‌تی عێراق كردووه‌ته‌وه و دواتریش به‌غدا بڕیاری له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر ئه‌و سێزده چه‌كداره‌دا سه‌پاندووه.